لەم سەردەمەدا زۆر ئامێر هەن كە لە چەند ئامێری دیكە پێكهاتوون واتە چەندین ئامێر لە پاڵیەك خراون.. ئامێری (iBeam Block) سێ ئامێرە لێك جیاوازە، تەبلێت، پرۆژكتەر و پاوەر بانك، جۆكەرێكە بە تەواو مانا.. پاوەر بانكەكە بۆ شەحنكردنەوەی مۆبایل و ئامێرەكانی دیكە سوودی لێوەربگرە، وزەی پێویست بۆ دوو كاتژمێر بۆ پرۆژكتەرەكە دابین دەكات. پرۆژكتەرەكەش كوالیتی HD یە و لە مەودایەكی 120 ئینجی دا. جگە لەوەش شوێنی دانانی كێبڵی HDMI هەیە و سپیكەریشی لەگەڵدایە.
تەبلێتەكەش شاشەكەی 4.5 ئینجە و سیستەمی ویندۆزی 10ی لەسەرە. بە هەر هەموویان پێكەوە كیلۆیەك كێشیان نییە.