بە پەنجەكانت مۆبایلەكەت شەحن بكەوە

بە پەنجەكانت مۆبایلەكەت شەحن بكەوە
كێشەی شەحنكردنەوە و دابەزینی وزەی باتری مۆبایل و تەبلێت و لاپتۆپ لە شوێنی خۆیدا كێشەیەكی گەورەیە، بەتایبەتی لەم هەرێمەی ئێمەدا كە كارەبا ئەوەندە نییە و هەر ئان و سات لە بڕانە.. بۆیە دەكرێت لە رێگایەكی دیكە و بە وزەیەكی دیكە ئەو ئامێرە دیجیتالیانە شەحن بكرێنەوە.
ئامێری HandEnergy ناوەكەی خۆشی هەر بەخۆیەوە واتە وزەدان بە دەست.. ئەو ئامێرە دەتوانێت مۆبایل، تەبلێت، كامێرا و هەر ئامێرێكی دیكەی دیجیتالی شەحن بكاتەوە. هەروەك دەبیندرێ بەشێوەیەكی تۆپێكی بچووكە، هەر ئەوەندە بەسە كە كێبڵی شەحنكردنەوەی ئامێرەكە بە مۆبایل پەیوەند بدرێ. پاشان تۆپەكە بەدەستەوە بگرێ و بیسوڕێنە. دینەمۆی ئامێرەكە بە خێراییەكی زۆر دەسوڕێ و وزەی پێویست بەرهەم دێنێ. ئامێرەكە بۆ گەشتیاران ئەوانەی بۆ چیاو دراستانەكان دەڕۆن سوودی زۆرە..
Top