كاتژمێرێك تەنیا بە لەرین ئاگادارت دەكاتەوە
زانینی كات هەر لەسەرەتاوە بۆ مرۆڤ گرنگ بووە، دەگوترێ كاتژمێر یەكەم داهێنانی مرۆڤ بووە، لە سەرەتادا لە هەتاو و دواتر رەمل و ئاو هەتا گەیشتۆتە ئەمڕۆكە كە كاتژمێری هۆشمەند بەرهەم هاتووە. ئامێری كاتژمێر چ پێشكەوتوو و چ سەرەتاكان زانین بە شێوەی دیتن بووە، واتە بەكارهێنەر كاركردی ئامێرەكەی دیتووە.
ئەمڕۆ كاتژمێری هۆشمەندی بێ شاشەی Moment بەرهەم هاتووە كە تەنیا بە لەرین بەكارهێنەرەكەی لە كات ئاگادار دەكاتەوە. هەروەك لە وێنەكەدا دەیبینن كاتژمێرەكە نەك هەر شاشە بەڵكو هیچ ژمارە و پیتێكیشی لەسەر نییە، تەنیا LED یەك بە چەند رەنگی جیاواز و 4 دینەمۆی لەمسی هەیە، بەكارهێنەر تەنیا لە رێگای لەرینە تایبەتییەكانەوە دەزانێ كات چەندە، خاڵی تێڕامانی كاتژمێرەكە ئەوەیە لەكاتی شۆفێریدا لە دۆزینەوەی رێگاكان یارمەتیدەرە و هەروەها كاتێك كە گۆرانییەك دەگری (بیت)ی ئاوازەكە بە شێوەی لەرین بۆ بەكارهێنەرەكەی دەگوازێتەوە، كۆمپانیای بەرهەمهێنی كاتژمێرەكە دەڵێت رەنگە كاتژمێرەكە بۆ شۆفێران سوودێكی ئەوتۆی نەبێت، بەڵام بەراستی پایسكلسواران بە سوودە. كاتژمێری ناوبراو لەكاتی پەیوەندی مۆبایلیشدا ئاگادارت دەكاتەوە، بەڵام بۆ هەر كەسێك لەرینێكی تایبەتی هەیە.
