دامەزرێنەری ئەندرۆید کۆمپانیایەکی نوێی مۆبایل دادەمەزرێنێت

دامەزرێنەری ئەندرۆید کۆمپانیایەکی نوێی مۆبایل دادەمەزرێنێت
پاش چەند ساڵێکی زۆرر لە فرۆشتنی ئەندرۆید ڕاپۆرتە هەواڵییەکان باس لە دامەزراندنەوەی کۆمپانیایەک دەکەن لەلایەن درووستکەری سیستەمی ئەندرۆیدەوە بە ناوێکی نوێوە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ئەمڕۆی سایتی Bloomberg کە درووستکەری ئەندرۆید ئەندی ڕۆبن لە هەوڵی دروستکردنی کۆمپانیایەکی نوێدا تایبەت بە مۆبایلی هۆشمەند ئامانجیشی ڕکابەڕیکردنی سامسۆنگ و ئەپڵ و ژمارەیەکی زۆرتری کۆمپانیاکانی وەبەرهێنانی مۆبایلی هۆشمەند، ئەندی ڕۆبن پڕۆژەکەی لە ناوەڕاستی ئەم ساڵدا ڕادەگەیەنێت.

هەروەها بەپێی ئەم ڕاپۆرتە کۆمپانیاکە ناوی Essential (ئێسێنشیاڵ) ـی هەڵگرتووە و پێک دێت لە تەنها 40 کارمەند، وە نرخی نزیک دەبێت لە iPhone 7 ـی کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکی و مۆبایلی پێکسڵی کۆمپانیای گووگڵ، زانیارییە سەرتاییەکان ئەوەن ئەم مۆبایلە ڕۆووپۆشێکی سیرامیکی دەبێت، بە ڕوونمایەکی 5.7 ئینج، هاوشێوەی مۆبایلەکانی LG G5 و Moto Z پشتگیری کامێرای 360 پلەی دەکات.

هەروەها مۆبایلەکە لەلایەن کۆمپانیای Foxconn ـەوە درووست دەکرێت، بەڵام ئەوەی جێی ئاماژەیە دیارنییە ئەم مۆبایلە ئایا بەسیستەمی ئەندرۆید کاردەکات یاخوود خاوەنی سیستەمی تایبەتی خۆی دەبێـت.
ئەندی ڕۆبن لەساڵی 2003 دا سیستەمی ئەندرۆیدی درووست کرد وە پاشان لە 2005 دا گووگڵ سیستەمەکەی لێ کڕییەوەوە، یەکەم وەشانی ئەندرۆید لە ساڵی 2008 دا خرایە گەڕ، ئەندی لەگەڵ گووگڵدا مایەوە لە کارکردن تاکوو ساڵی 2014 وە پاشان پاشەکشەی کرد لەو کۆمپانیایە، وە ئەندی بڕی 300 ملیۆن دۆلاری وەرگرتووە لە کۆمپانیاکانی HP و گووگڵ و فۆکسکۆن ..هتد، بەم پێیەش بێت دەتوانێت سیستەمێکی گونجاو باش فەراهەم بکات بۆ بەکارهێنەران.

سەرچاوە www.kitn.net
Top