سامسۆنگ ئەم مانگە ئەنجامی پشکنینەکانی نۆت ۷ ئاشکرا دەکات
بە گەڕانەوە بۆ ڕاپۆرتەکانی ڕۆیتەرز و چەندانی تر، هۆکاری سەرەکی کێشەی تەقینەوەی مۆبایلەکانی نۆت ۷ لە پاتری مۆبایلەکەدایە. بەهۆی چەندین تۆماری تەقینەوە و گەڕانەوەی مۆبایلەکان سامسۆنگ دەیەوێت لە دووشەممەی داهاتوو بە تەواوی هەوادارانی دڵنیا بکاتەوە کە کێشەکە دۆزراوەتەوە و هەوڵی تەواو بدات بۆ چارەسەرکردنی. ڕاپۆرتەکان ئەوەشیان وتووە کە سامسۆنگ توانیویەتی کە بزانێت کە مۆبایلەکانی نۆت ۷ کێشە سەرەکیەکەی پاتریەکەیەتی، نەک ڕەقەکاڵاکانی تری مۆبایلەکە.
سامسۆنگ هەتا ئێستا ڕاپۆرتەکانی ڕۆیتەرزی پشتڕاست نەکردووەتەوە کە هۆکاری تەقینەوەی مۆبایلەکە هۆکارەکەی تەنها پاتریەکەی بێت، ئێوە چاوەڕوانی سامسۆنگ بن تاکو زانیاریە ڕاستەقینەکان بڵاوبکاتەوە و بەڵکو مژدەیەکیش بدات بە هەوادارانی تاکو مۆبایلی نۆت ۷ی سەلامەت دووبارە ڕەوانەی بازاڕەکان بکات.
دوای ئەوەی کۆمپانیای سامسۆنگ لە مانگی ٨دا مۆبایلێکی پێشکەوتووی ڕاگەیاند بە ناوی گالاکسی نۆت ۷، پاش چەند هەفتەیەک دەستی کرد بە فرۆشتنی ئەم مۆبایلە لە چەند فرۆشگایەک، لەگەڵ ئەوەی لە سەرەتادا کڕیارانی مۆبایلەکە کێشەیان لە مۆبایلەکە بەدی نەکرد، بەڵام لە نوێترین پێشهاتدا ڕووداوی “تەقینەوەی مۆبایل” ـی یەکێک لە کڕیاران بەنێو پێگە تەکنەلۆژییەکان بڵاوبوویەوە، دوای چەندین هەوڵی سامسۆنگ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە، بەڵا لە کۆتاییدا سامسۆنگ مۆبایلەکانی بە تەواوی لە بازاڕەکان کشاندەوە.
سەرچاوە www.kitn.net
