کۆمپانیای LG بە فەرمی مانگی داهاتوو مۆبایلی هۆشمەندی LG G6 ئاشکرا دەکات
کۆمپانیای LG ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم مۆبایلە مۆبایلێکی هۆشمەندی نموونەیی دەبێت بەوەی خاوەنی ڕوونماییەکی گەورەیە لە مۆبایلێک کە قەبارەی بچووکە و هەروەها دژە ئاوە و مۆبایلەکە لاشەیەکی کانزایی هەیە.
وا چاوەڕوان دەکرێت ئەو مۆبایلە خاوەنی ڕوونماییەکی بەهێز بێت و زۆربەی بانگەشە و پێشبینییەکانیش ئاماژەیان بەوە کردووە کە ڕوونمایی ئەو مۆبایلە لە جۆری QHD Plus دەبێت.
وە پێشبینییەکانی تریش بۆ تایبەتمەندییەکانی تری ئەم مۆبایلە کە پێشووتر لە ماڵپەڕ و پێگە تەکنەلۆژییەکان بڵاو کراونەتەوە بەم شێوەیە، خاوەنی ڕوونمایەکە بە قەبارەی ٥.٧ ئینچ و پڕۆسێسەرەکەی سناپدراگۆنی ٨٣٥ـە و ڕامەکەشی ٦ گێگابایت دەبێت، وە واش چاوەڕوان دەکرێت خاوەنی بارگاوی کردنەوە بێت بە شێوەی وایەرلێس.
سەرچاوە www.kitn.net
