ئەی ئاوێنەی جادوویی كامەمان جوانترین!

ئەی ئاوێنەی جادوویی كامەمان جوانترین!
مانشێتی سەرەوە دیالۆگی شاژنی كارتۆنی (دەنكە هەنارە)یە لەگەڵ ئاوێنە سیحراوییەكەی، ئێستا لە سەردەمی تەكنەلۆژیای نوێدا كە هەموو شتێك لە خەیاڵەوە بەرەو راستی دەڕوا ئاوێنەی سمارتی هاوشێوەی ئاوێنەی سیحری شاژن بەرهەم هاتووە.
گەر تۆ یەكێكی لەوانەی گرنگی بەجوانی روخسار دەدەی و رۆژانە سەیری ئاوێنە دەكەی، سەیری ئاوێنەی (Himirror) بكە، ئاوێنەكە لە راستیدا شاشەیەكی 14 ئینجیە، دەكرێ لە هەموو شوێنێك هەڵبواسرێ. لەسەرووی ئاوێنەكەوە كامێرایەك هەیە كە هەموو رۆژێك وێنەی بەكارهێنەرەكەی دەگرێ و لەگەڵ وێنەكانی پێشووی بەراوردی دەكا، دواتر زانیاری سەبارەت بە پێستی بەكارهێنەرەوەی و هەروەها رێنوێنی تەندروستی بە بەكارهێنەرەكەی رادەگەیەنێ، هەروەها بە ئینتەرنێتەوە پەیوەند دەدرێ و زانیاری سەبارەت بە كەش و هەوا و هەروەها زانیاری سەبارەت بە تیشكی سەرووی وەنەوشەیی بۆ ئەوەی كە پێستی بەكارهێنەرەكەی تێك نەچێت رادەگەیەنێ.
Top