كۆمپیوتەرێكی بچووك و كارایی زۆر

كۆمپیوتەرێكی بچووك و كارایی زۆر
هەرچەندە ئەمڕۆكە مۆبایلەكان زۆر ئەرك و كاری كۆمپیوتەر رادەپەڕێنن، بەڵام هێشتا ناتوانن جێگرەوەیەكی باشی كۆمپیوتەر بن، رەنگە لە داهاتوودا گشت ئەركەكان ئەنجام بدەن، یان كۆمپیوتەر بە سایز و قەوارەی مۆبایل بەرهەم دێت، وەك كۆمپیوتەری جۆری Sirius B كە هی كۆمپانیای Ockelە. پێشووتریش كۆمپانیای ناوبراو كۆمپیوتەرێكی گیرفانی مۆدێلی Sirius A ی بەرهەم هێنابوو.
كۆمپیوتەرە نوێیەكەی كۆمپانیای ناوبراو سیستەمی ویندۆز 10ی لەسەرە، هەروەك لە وێنەكەدا دەیبینن، قەد مۆبایل یان هاردێكی دەرەكییە. یەكەی لێكدانەوەی واتە پرۆسیسەرەكەی چوار ناوەكی ئەنتەلە، رامەكەی 2 گیگابایتە، هاردی 32 گیگابایتە، سیستەمە بێ وایەرەكانی وەك وای-فای و بلوتوسی هەیە.
Top