تێستكردنی شەكرە بە مۆبایل
ئامێرەكانی تێستكردن گەلێكن و نموونەیان زۆرە كاركردی هەموویان یەك ئامانجە ئەویش نیشاندانی رێژەی شەكر لە خوێندایە، ئامێرەكانی تێستكردن گەرچی قەبارەیان گەورە نییە، بەڵام ناكرێ هەمیشە و بەردەوام بۆ هەموو شوێنێك پێت بێت، بەڵام مۆبایلەكەت كە هیچ كات لێت جیا نابێتەوە ئەگەر ئەم ئەركە ئەنجام بدات زۆر كارئاسانی دەكات.. لە جیهانی تەكنەلۆژیای نوێدا ئەوەش دەكرێت.. ئامێرێكی بچووكی وەك (iHealth) كە لە شوێنی هیدفۆنی مۆبایل دەخرێت، بۆ تێستكردنی شەكری خوێنە.. ئاپێك كە لەسەر مۆبایلەكەیە بە وردی زانیاریت لەبارەی شەكری خوێنەوە پێدەڵێت، نە تەنیا ئەوە بەڵكو زانیاری تێستەكانیش لەخۆیدا ئەرشیف دەكات..
