سەیوانەی هۆشمەند و سیستەمی ئاگاداركردنەوە

سەیوانەی هۆشمەند و  سیستەمی ئاگاداركردنەوە
وەرز وەرزی باران و بەفر و سەرمایە، رەنگە لەم وەرزەدا سەیوان (چەتر) گرنگترین ئامێر بێت بۆ ئەو كەسەی كە نیازی چوونە دەری هەیە. سەیوانەكان هەتا ئێستا گۆڕانكارییەكی ئەوتۆیان بەسەردا نەهاتووە، ئامێرێك بوونە بۆ خۆپاراستن لە بەفر و باران..
لەم ماوەیەدا سەیوانێكی هۆشمەند بەرهەم هاتووە كە بەیانی بەر لەوەی بچیە دەر هەوا تاو ساو بێت یان یان هەور و باران ئاگادارت دەكاتەوە.
سەیوانی Opus one كەلەلایەن سامسۆنگەوە بەرهەم هاتووە هەموو دەم سەبارەت بە كەش و هەوا زانیاریت پێدەبەخشێ، ئەم چەترە هۆشمەندە لە رێگای بلوتوسەوە لەگەڵ مۆبایل پەیوەند دەدرێت و زانیاری سەبارەت بە كەش و هەوا نیشان دەدات. كاتێك كە بەكارهێنەر دەچێتە دەر كە دەستی چەترەكەی گرت گلۆپێك ئەوكاتەی باران نەبارێ بە رەنگی سەوز پێدەبێ و ئەگەر بارانیش ببارێ بە رەنگی سوور.. ئەوكاتەی كە پەیامێك یان پەیوەندییەكت بۆ دێت لە رێگای لەرینەوە ئاگاداری بەكارهێنەرەكەی دەكاتەوە، ئەگەر سەیوانەكە یان مۆبایلەكەت لەبیرچوو ئەوە دیسان ئاگادارت دەكاتەوە.
Top