شاومی ڕاوتەرێکی ئاست بەرزی نمایش کرد

شاومی ڕاوتەرێکی ئاست بەرزی نمایش کرد
لەمیانەی کۆنگرەی CES2017 دا کۆمپانیای گەورەی چینی شاومی کۆمەڵێک بەرهەمی ناوازەی ڕاگەیاند کە بووە هۆی سەرسووڕمانی تۆێژەرانی تەکنەلۆژی کە بەرهەمەکانی بریتی بوون لە می میکس بەڕەنگی سپی و تەلەفزیۆنێکی ئاست بەرز و ڕاوتەڕیک.

ئەم ڕاوتەرەی شاومی بەخێرایی 2600 مێگابت لە چرکەییەک دا توانای بڵاوکردنەوەی شەپۆلی ئینتەرنێتی هەیە بەدووجۆر نرخی ئەم دوو جۆر ڕاوتەرە 200$ و 500$ دەبێت یەکەمیان یەکەمیان کە نرخی 200 دۆلاردەبێت توانای لەخۆگرتن و ناردنی زانیاریی هەیە بە بڕی 1 تێرابایت ئەوەی دووەمیان کە نرخی 500 دۆلاردەبێت توانای لە خۆگرتن و ناردنی زانیاریی هەیە بە ڕێژەی 8 تێرابایتئەم ڕاوتەرە وەک وتمان توانای گواستنەوەی زانیاریی هەیە بەخێرایی 2600 مێگابت لە چرکەیەکدا کە تەکنەلۆژیای high-gain PCB 4ـی تێدا بەکار هاتووە کە چوار ئەتێننای وەرگرتن و ناردنی زانیارییە.

لەگەڵ تەکنەلۆژیایی WI-Fi 4X4 MU-MIMO

سەرچاوە www.kitn.net
Top