نۆکیا چیرۆکێکی نوێ دەست پێدەکات و بەفەرمی مۆبایلی Nokia 6 ڕاگەیاند.

نۆکیا چیرۆکێکی نوێ دەست پێدەکات و بەفەرمی مۆبایلی Nokia 6 ڕاگەیاند.
کۆمپانیای HMD خاوەنی فەرمی ناوی بازرگانی نۆکیا ئەمڕۆ بەفەرمی یەکەم نەوەی نوێی مۆبایلی نۆکیای بەناوی Nokia 6 ڕاگەیاند کە بە سیستەمی ئەندرۆید نوگەت کاردەکات و بەگوێرەی تایبەتمەندییەکانی بێت ئەوا ئەم مۆبایلە لە مۆبایلە تایبەتمەندییە مامناوەندەکانە و نرخی زۆر نییە.مۆبایلەکە لەلایەن کۆمپانیای فۆکسکۆنی چینی بەرهەمهاتووە و لاشەکەی لە ئەلەمنیۆم دروستکراوە و لە پێشەوەی دوو بڵندگۆی لە جۆری Dolby هەیە و هەروەها پەنجەمۆری هەیە لە ڕێگەی دوگمەی سەرەکییەوە و جێگای دوو سیمکاردیشی هەیە.

تایبەتمەندییەکانی نۆکیا ٦:
•ڕوونما: IPS LCD بە پانتایی 5.5 ئینج بەڕوونی Full HD بە چڕی ٤٠٣ پێکسڵ لەلائینجێکدا و بە گۆرێلا گلاس ٣ ڕووپۆش کراوە.
•پڕۆسێسەر: ٨ ناوکییە و لە جۆری کوالکۆم Snapdragon 430
•ڕام: ٤ گێگابایت
•بیرگەی ناوەکی: ٦٤ گێگابایت
•کامێرای پشتەوە: ١٦ مێگاپێکسڵ بە فەتحەی ٢.٠.
•کامێرای پێشەوە: ١٦ مێگاپێکسڵ بە فەتحەی ٢.٠.
•پاتری: ٣٠٠٠ ملی ئەمپێر و لەگەڵ بوونی تەکنەلۆژیای خێرا بارگاوی کردنەوە.
•سیستەمی وەگەرخەر: ئەندرۆید نوگەت ٧.

شایەنی باسە ئەم مۆبایلە لە بازاڕی چین بە نرخێک کە بەرامبەرە بە ٢٤٥ دۆلار دەفرۆشرێت. نۆکیاش دەڵێت ئەمە سەرەتایە و چاوەڕوانی بەرهەمی سەرسوڕهێنەری زیاتربن لەمساڵدا.
https://www.youtube.com/watch?v=9Sq5ZjZ-kFQ

سەرچاوە www.kitn.net
Top