تێلەفزیۆنە نوێیەکەی سۆنی ڕکابەری ئێڵجی دەکات بۆ باشترین پێشاندان
ئامێرە نوێیەکە پێدەچێت لە چەند مانگی داهاتوودا بەردەستبکرێت بە نرخێکی خەیاڵی (لەوانەیە نرخی ۲۰ هەزار دۆلار بێت یاخوود زیاتر بۆ قەبارە ڕوونمای ۷۷ ئینج)، خاوەن چەندان تەکنەلۆژیایە لە دەنگ و ڕوونما. به سیستەمی ئەندرۆید کاردەکات و خاوەن تایبەتمەندی گووگڵ Homeـە، لەگەڵ تەکنەلۆژیای HDR (Dolby vision – HDR10). و چەندانی تر.
بێگوومان ڕوونماکانی ئێڵجی زۆر پێشکەوتوون، بەڵام لەم چەند ساڵەی دوواییدا سۆنی و سامسۆنگ توانیویانە لە پاڵ چەندین بەرهەمی پێشکەوتووی تر، ڕکابەری کۆمپانیاکانی تر لە ڕووی تێلەفزیۆنیشەوە بکەن.
تەکنەلۆژیای OLED لە بەرهەمەکانی مۆبایل و کۆمپیوتەریش بەکاربراون، لەگەڵ ئەوەشدا ئێڵجی تاوەکو ئێستا گەورەترین ڕوونمای هەیە بە تەکنەلۆژیای OLED، کە ئەگەر باشترین نەبێت ڕکابەری کۆمپانیاکانی ترە بە تایبەت سۆنی. سۆنیش لە پێشانگای سی ئی ئێسدا ڕوونمایەکی گەورەی ڕاگەیاند بە ڕوونی 8k و چەندەها تایبەتمەندی و تەکنەلۆژیای تر.
سەرچاوە www.kitn.net
