بلاكبێری له له‌ناوچوون ڕزگاری ده‌بێت و دووباره به مۆبایلێكی نوێ دێته‌وه ناو بازاڕه‌كان
كۆمپانیای TLC مۆبایلی بلاكبێری له مردن ڕزگار ده‌كات و دووباره ده‌یخاته بازاڕه‌وه ، كۆمه‌ڵێك گه‌شه‌پێده‌ری چینی به ناوی كۆمپانیای TLC به نیازن دوای ماوه‌یه‌كی درێژ له دابڕانی بلاكبێری مۆبایلێكی نوێ بۆ ئه‌م كۆمپانیایه بخه‌نه بازاڕه‌وه كه له هه‌ندێك سه‌رچاوه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م مۆبایله بكه‌وێته كۆنفڕانسه داخراوه‌كه‌ی داهاتووی ئه‌و كۆمپانیایه كه له شاری به‌رشلۆنه ئه‌نجامده‌درێت.
وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌م مۆبایله نوێیه به كیبۆردێكی كۆنی هه‌مان مۆبایله‌وه به ده‌ركه‌وێته‌وه به‌ڵام به تاكتیكێكی جیاواز و له گه‌ڵ شاشه‌یێكی هه‌ستیاری (ده‌ست لێده‌ر) ، هه‌روه‌ها خاوه‌نی سیسته‌می ئاندرۆید ده‌بێت و مۆبایله‌كه‌ش له هه‌ردوو ڕه‌نگی سلڤه‌ر و ڕه‌ش پێكهاتووه.
سەرچاوە techeye.org
