تەختەکلیلی Google Keyboard ڕێژەی داگرتنی گەشتە 500 ملیۆن
دەتوانیت وەک مەکینەی گەڕانی مۆبایلەکەت بەکاریبێنیت کە تایبەتمەندی خێرا دەبەخشێت بە مۆبایلەکەت وک توانای گەڕانی هەیە بەشوێن چێشتخانە نزیکەکان وشوێنی بازرگانی ئەنجامی یارییەکان و ڤیدیۆ و وێنە…هتدجێی ئاماژە بۆ کردنە تەختکلیلی کوردی سۆرانی چەند پیتێکی عەرەبی تێدایە کە لە کوردیدا بەکارنایەن وەک (ذ ، ٶ ، ث) کە لە جێیدا پێویستە پیتەکانی وەک (ڵ ، ڤ ، فاریزە ) بێتە ڕووکاری دەرەوەی، کێشەیەکی دیکەشی ئەوەیە ژمارە ٤ و ٦ بە فارسی نوسراون، وەک تیمی kitn پەیوەندیمان کردووە بە گوگڵەوە تاکوو ئەو کێشەیە چارەسەر بکەن پێدەچێت لە وەشانەکانی داهاتوودا چارەسەر بکرێت گەر پشتگوێ نەخرێت بەهیوای ئەوەی ئێوەش هاوکار بن لە ناردنی ئەو ئاگاداریە بۆ گوگڵ لە بەشی feedbackـی ئەپەکە.
سەرچاوە www.kitn.net
