یاری Clash Of Clans لە ئێران لەکارخرا
یاریکەرانی یاریەکە لە ئێران سەرەتا کێشەیەکیان لە کردنەوەی یاریەکە توشبووبوو، بەڵام ئاگاداری ئەوە نەبوون کە یاریکە لەکارخراوە و بلۆککراوە، تا ئەو کاتەی کە یاریەکە بە فەرمی لە هەموو کۆگاکانی ئێران لابردراوە.
لە مانگی ٨ی ئەمساڵیشدا، ئێران یەکەم وڵات بوو کە یاری Poćemon goی له وڵاتەکەی لە کارخست، ئەمەش بە هۆکاری دزینی زانیاری ناوچە و ئاسایشی سیخوڕی. لە دەنگۆیەکدا دەوترێت کە یاریەکانی SuperCell لە ئێران کۆتاییان پێدێت و یاری دواتر کە لە کاربخرێت “Clash Royal” دەبێت.
سەرچاوە www.kitn.net
