ئەپی (ڕاڤەی ١٠٠ فەرموودە) بۆ سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید بە فەرمی وەشێنرا

ئەپی (ڕاڤەی ١٠٠ فەرموودە) بۆ سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید بە فەرمی وەشێنرا
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان مسوڵمانانی خۆشەویست سوپاس بۆ خوای گەورە دوای ماوەیەکی کەم لە کارکردن
بە یارمەتی خوای گەورە پاشان چەند برایەک توانیمان ئەپی (ڕاڤەی ١٠٠ فەرموودە) بۆ سستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید تەواو بکەین و لە کۆگای گوگڵ پلەی بڵاوی بکەینەوە و لەئێستادا دەتوانن دایبگرن.

– ناوەڕۆکی ئەپەکە وەرگیراوە لە کتێبی (ڕاڤەی ١٠٠ فەرموودەی صحيحى بوخاری و موسلیم) لە نوسینی مامۆستا (محسن محمود سليمان)، پێش نوێژ و ووتار خوێنی مزگەوتی صەڵاحەدین لە زەڕایەن.

مسوڵمانی خۆشەویست بزانە لە دوای کتێبەکانی خوای گەورە ڕاستترین و دروستترین کتێبی فەرموودەکانی (پێغەمبەری خوا) (صل الله عليه وسلم) بریتیە لە سەحیحی ئیمام بوخاری و موسلیم، ئەم ئیمامە بەڕێزانە بۆ کۆکردنەوەی ئەم فەرموودانە چەندین شار و وڵاتیان بڕیوە وە چەندین مانگ ڕێیان کردوە بۆ فەرمودەیەک ئێستاش ئێمە زۆر بەئاسانی لەبەر دەستماندایە و شیکراونەتەوە بۆمان، ئەوەی لەسەر ئێمەیە کارپێکردنیان و بڵاوکردنەوەیانە بۆ غەیری خۆمان.

– ئەپەکە پشتگیری لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆیدی ٤.١ بەرەو سەر دەکات و بەشێوەیەکی مۆدێرن و پێشکەوتوو بە شێوازی (ماتێریاڵ دیزاین) دیزاین کراوە وە کۆمەڵێك تایبەتمەندی گرنگی بۆ دانراوە وەگونجێنراوە بۆ مۆبایلە هۆشمەندەکان و تابلێتەکان.
– لینکی گوگڵ پلەی ستۆر بۆدابەزاندنی بەرنامەکە:

داگرتن
https://play.google.com/store/apps/details?id=kurdishislamicapps.net.ravay_100_farmuda
ئەم ئەپە لە لایەن گروپی (بەرنامە ئیسلامیە کوردییەکان) گەشەی پێدراوە.

سەرچاوە www.kitn.net
Top