بەکارهێنەرانی مۆبایلی Pixel توشی کێشەیەکی نوێی مۆبایلەکانیان بوون
بەکارهێنەرانی مۆبایلەکە (Pixel) لەم دواییانەدا تێبینی کێشەیەکی نوێیان کردووە، ئەویش کوژانەوەی مۆبایلەکەیە لە ئاستی %۳۰، وە کاتێک کوژایەوە هەڵناکرێتەوە هەتاکو بارگاوی نەکەیتەوە.. ئەمە بە دووەم کێشەی مۆبایلەکە دادەنرێت کە هەندێک له بەکارهێنەران تووشیان بووه.
کێشەکە پێدەچێت لە وەشانی نووگەت بێت، خزمەتگوزاری گووگڵ ڕێنمایی بەکارهێنەر دەکەن کە مۆبایلەکەیان Factory reset بکەن، واتا لابردنی تەواوی زانیاری و شتەکانی مۆبایلەکە (فۆڕماتکردنەوە)، یاخوود بیهێنن بۆ کۆمپانیا مۆبایلەکانیان بگۆڕن ئەگەر هاتوو کێشەکەیان بەم ڕێگایە چارەسەر نەبوو.
پێشتریش هەندێ بەکارهێنەر تێبینی کێشەیەکیان کردبوو لە بەشی کامێرای مۆبایلەکەیان.
سەرچاوە www.kitn.net
