ئامڕازی Clear Cache و Clear Data، جیاوازیان چیە؟ کەی بەکاریانبێنین؟

ئامڕازی Clear Cache و Clear Data، جیاوازیان چیە؟ کەی بەکاریانبێنین؟
بەڕێزان، لەوانەیە ئێوە ڕۆژێک ناوی Clear Cache و Clear Data تان لە سیستتمی ئەندرۆید بیستبێت، کە زۆری خەڵک ئەم دووانە بۆ چارەسەری کێشەی ئەپەکەیان یان یاریەکەیان بەکاردێنن.. لێرەدا بزانە، کە جیاوازیان چیە و چ کاتێک بەکاریان بێنین؟

باشە Clear Cache چیە؟

شوێنێکی بیرگەیی کاتیە بۆ زانیاریەکان لە مۆبایلدا، ئەو شوێنەی کە هەموو جۆرەکانی زانیاری بە دڵنیایی هەڵدەگرێت. ئامانج ئەوەیە بۆ زیادکردنی خێرایی کە کارپێکەریەکانی مۆبایلە چەندێک خێرا و چەندێک بەئاسانی کاربکەن. وە کەمکردنەوەی چالاکی و وەستانی هەر زانیاری و داتایەک.

ئایا هیچکات تێبینی ئەوەت کردووە کە کاتێک ئامێرە ئەندرۆیدەکەت Restart دەکەیت، ئەوا ئەپی کامێرا و کامێرای ئامێرەکەت بەخاوی دەکرێتەوە؟ یان دووەم سەردانیت لە وێبگەڕەکان خێراتر دەبێتەوە.. هۆکار بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، هەندێکی زۆر لە Cache تۆمارکراون، لەوانە Image کە لە پێشدا لە ناوچەی Cach دانراون.
کاتێک پێویستت بەم کارە دەبێت، کە ئەپەکانت تووشی وەستان بن یان لە کارکەوتن، ئەمە چارەسەرێکی باش دەبێت. یاخوود لە ناوچە و دۆخی Recovery مۆبایلەکەتدا بە شێوەیەکی باشتر ClearCache بکە، ئەمە زانیاری Cachی تەواوی ئەپەکانت دەگرێتەوە.
تۆ کاتێک Clear Cache ت کرد، ئەوا پەڕگەکانی نیشتەجێ دەسڕدرێنەوە، ئەم کارە بە شێوەیەکی زۆر سادە ئەنجامدەدرێت، ئەویش تەنها بەکرتەیەک، بۆ ئەنجامدانی، (ڕێکخستن(Setting) – ئەپەکان (Apps) – ئەپی دیاریکراو – Clear Cache).

مەبەست لە Clear Data چیە؟

سنورێکی زیاترە لە سڕینەوە و زانیاری و چالاکی، سڕینەوەی Data گەڕانەوەی سروشتی ئەپەکەیە (هەر وەکو ئەوەی کە تازە ئەپەکەت دامەزراندبێت). ئەم تایبەتمەندیە هاوشێوەی Clear Cach ئاسان ئەنجامدەدرێت بەڵام وریاییەکی باشتری ئەوێت، چونکە هەموو زانیاری پاشەکەوتەکانت لەناو ئەپەکە دەسڕێتەوە.
جاری وایە بەکاردەهێنرێت بۆ بەدەستهێنانی بیرگەی زیاتر، هەندێ له ئەپەکان بیرگەشوێنێکی زۆر داگیر دەکەن کە جاری وا هەیە پێویستیت پێیان نیە. بۆ ئەنجامدانی: (ڕێکخستن (Setting) – ئەپەکان (Apps) – ئەپی دیاریکراو – Clear Data).

سەرچاوە www.kitn.net
Top