خەوتن لە جیهانی دیجیتالیدا

خەوتن لە جیهانی دیجیتالیدا
لەو چەند ساڵەی دواییدا گۆڕانكاری گەورە لە سییستەمی خۆراك و خەودا پێكهاتووە، سەردەمی خۆی منداڵان هەر لەسەر لە ئێوارە دەنووستن، بەڵام ئێستا ئەوانیش وەك گەورەكان هەتا نیوەشەو دادەنیشن، گەورەكانیش تووشی كێشەی خەو زڕان و كەمخەوی و خەوی نائارام بوونەتەوە. لەكاتێكی وادا پەنا بۆ ئامێرە دیجیتالییەكان دەبەن بەڵكو ئاسوودەیی و خەویان بۆ بگەڕێنێتەوە.
ئامێرێكی هۆشمەند بەناوی nightingale بەرهەم هاتووە كە لاسایی شەپۆلە دەنگییەكانی دەوروبەر دەكاتەوە و ناهێڵێت دەنگی زیادی بۆ ژوورەكە بێت و هەلومەرجی خەوێكی ئارام بۆ بەكارهێنەرەكەی دەڕخسێنێ.
خەو لە لای رووبار یا لەسەر كانییەك یا لەژێر سێبەری داران لەگەڵ خەو لە ژوورە تاریكەكاندا فەرقی هەیە، بۆیە ئەو ئامێرە دەنگی خوڕەی رووبارێك، قەڵبەزەی كانییەك، مەل و باڵندەی دارستان لە ژوورەكەدا بڵاو دەكاتەوە. خۆی ئامێرەكە لە دوو بەش پێكهاتووە یەكەمیان ئیزن نادا دەنگە دەنگی دەرەوە وەك گڕەی و زرمەی ماشێن و دەنگی تەلەڤزیۆن و دەنگە دەنگ و ژاوەژاو بێتە ژوورەوە یەكەمیان دەنگی ئارامبەخش بڵاودەكاتەوە.
Top