پێدەچێ چاویلكەی سمارتی گوگل نەگەیشتبێتە ئەو ئەنجامەی كە چاوەڕێی لێدەكرا، هەرچەندە كۆمپانیای دیكەش لەم بوارەدا خۆیان تاقیكردۆتەوە. كۆمپانیایەك شاشەیەكی سمارتی بۆ گشت چاویلكەیەك بەرهەم هێناوە، شاشەیەك كە دەخرێتە سەر چاویلكەكان و بەهۆیەوە دەتوانی فیلمی سەر مۆبایل و تەبلێت و ئامێرە دیجیتالییەكان لەسەر شاشەی تایبەتی (Viofine+) ببینی. نە تەنیا مۆبایل و تەبلێت بەڵكو دەتوانی فیلم و وێنەی سەر تەلەڤزیۆن و كامێرای پەهبەهادەكان ببینی.. ئەم شاشە بچوكە پێویستی بە هیچ ئەپلكەیشن و رێكخستنێكی تایبەتی نییە، دەتوانی وێنەكان بە كوالیتی HDMI راستەوخۆ ببینی. سەرەڕای ئەوەش دەتوانی بە نیشاندانی نەخشەی ئۆنلاین لەسەر (ڤیوفاین پلاس) بەبێ ئەوەی جارێكی دیكە مۆبایلەكەت بكەیەوە ببینی. لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانی پێكەوە لە یەك كاتدا سەیی دوو فیلمی لێك جیاواز وەك (هونەری چێشت لێنان و یان راهێنانی وەرزشی) بكەی..