ئامێرێكی گرنگ بۆ ناو ئۆتۆمبیل
ئامێرێكی تایبەتیش بۆ گشت ئۆتۆمبیل بۆ كارئاسانی شۆفێر بە مۆبایل بەناوی (Dashbot) بەرهەم هاتووە، بەئاسانی لەسەر دەشبۆرد جێگای دەبێتەوە، لە رێگای بلوتوسەوە بەمۆبایل پەیوەند دەدرێت، ئەوكات تەنیا لەرێگای فەرمانی دەنگییەوە دەتوانی ئەركەكانی ئەنجام بدەی، وەك گۆڕینی دەنگ و گۆرانی، وەرگرتنی پەیوەندی و گرتنی پەیوەندی، بەڕێكردنی پەیامەكان و وەرگرتنی پەیامەكان، بەگشتی زۆربەی ئەركە گرنگەكانی مۆبایل ئەنجام دەدات..
