مۆبایل دەبێتە تاقیگەی گرفتی نەزۆكی

مۆبایل دەبێتە تاقیگەی گرفتی نەزۆكی
هۆكارەكانی نەزۆكی تەنیا تایبەت نییە بە یەكێك لە دوو رەگەزەكانەوە، نەخۆشی و هۆكارەكانیش بۆ هەردوو رەگەزەكان دەگەڕێتەوە. كاتێك سەردانی دكتۆری تایبەت بە نەزۆكی و منداڵ نەبوون دەكرێت، تاقیكردنەوە لەسەر هەردوو رەگەزەكە دەكات بۆ ئەوەی بزانرێ هۆكارەكە لە كامەیانە..
لەم سەردەمەدا كە مۆبایل زۆر ئەركی پزیشكی ئەنجام دەدات داهێنەرانی تەكنەلۆژیای نوێ ئامێرێكی پەیوەست بە مۆبایلیان بەرهەم هێناوە كە هۆكاری نەزۆكی لە پیاواندا دەستنیشان دەكات.. ئەو ئامێرە تێستی سپێرم لە پیاواندا ئەنجام دەدات.. بەرلەوەی پیاوێك بچێتەلای پزیشك دەتوانی لەماڵەوە خۆی تاقی بكاتەوە ئەویش بە دانانی سپێرم لەسەر ئامێرەكە و هەتا بزاندرێ چ كێشەیەكی هەیە.. ئامێرە بچووكە بە لێنزی كامێرای مۆبایلەوە پەیوەند دەدرێ و لەودا جوڵەی سپێرمەكان دەزاندرێ ..
Top