ئامێرێك بۆ نەهێشتنی پڕخەی خەو

ئامێرێك بۆ نەهێشتنی پڕخەی خەو
پڕخە پڕخ كردن لە خەودا تەنیا كێشەیەك نییە بۆ خاوەنەكەی بەڵكو ئەوانەی لەلای ئەو كەسەش دەخەون تووشی بێزاری دەبن.. رەنگە ئێوەش یەكێك بن لەو كەسانەی پڕخە دەكەن یان كەسانێكی نزیكتان پڕخە دەكەن.. هەرچەندە دەكرێت لە رێگای پزیشكەوە تا رادەیەك چارەسەری بۆ دابندرێ، بەڵام جار هەیە بەوەش چارەی نایەت.. تەكنەلۆژیای نوێ لە بەرهەمێكی نوێدا دەیەوێ ئەو كێشەیە چارە بكات و چەند ئامێرێك تایبەت بە پرخەی خەو بەرهەمهاتوون، یەكێك لەوانە anti-snore wearableیە، ناوی ئامێرەكە دیارە كە بۆ چ مەبەستێكە..
كاركردی ئامێرەكە بەم شێوەیە، وەك بازووبەندێك لە دەست دەكرێت، هەركاتێك بەكارهێنەرەكەی دەستی كرد بە پرخە كردن، بەهۆی ئاپێكەوە كەلەسەر مۆبایلە دەزاندرێ كە ئەو دەنگە پرخەیە و دەنگی دیكە نییە ئەوكاتە دەست دەكات بە لەرزین هەتا بەكارهێنەر خۆی دەسوڕێنێ و پرخەكەی بێدەنگ دەبێ. بەهۆی سیستەمی بلوتوسەوە لەگەڵ موبایل پەیوەند دەدرێ، تەنانەت پرخەی كەسێكی دیكە لە بەكارهێنەرەكەی جیا دەكاتەوە بۆ ئەوەی كە هەمیشە بەكارهێنەرەكەی بەخەبەر نەهێنێ..
Top