ئامێرێكی گرنگ بۆ سەفەر و گەشتكردن

ئامێرێكی گرنگ بۆ سەفەر و گەشتكردن
كاتێك بۆ شوێنێك گەشت دەكەن چەندین ئامێر و كەلوپەل لەگەڵ خۆتان دەبەن، چ لە هۆتێل بمێننەوە یان لە سەیرانگا و شوێنە گەشتیارییەكان پێویستتان بە هەندێك كەلوپەل هەیە، نە تەنیا لە كاتی گەشتكردندا بەڵكو لەماڵەوەش جار هەیە لە بەر شپرزەیی نازانین ئامێرەكان لە كوێ دادەنێن و كاتێكی زۆرمان لەدەست دەچێت بەگەڕان بە دوای ئامێرێكدا.. لەكاتێكی وادا ئامێری (GearEye) گرنگی خۆی هەیە. ئامێرەكە لە ماوەیەكی كەمدا ئەوەی پێویستتە بۆت دەدۆزێتەوە، لەسەرەتادا دەبێت لەزگەیەكی تایبەتی ئەلكترۆنی لە كەلوپەلەكان بدەی، دواتر ئامێرەكە لەگەڵ مۆبایل پەیوەند دەدەی لە رێگای ئاپێكەوە دەتوانی شوێنی دروستی هەر ئامێر و كەلوپەلێك بزانی...
Top