حەز دەكەی فیلمێك دابەزێنی، یان نیازت هەیە فایلێكی تایبەت وەك كتێب یان داتایەكی گەورە دابەزینی.. یان دەتهەوێ گۆرانییەك دابەزینی كەچی لە سایتەكەدا لینكی دابەزاندن نییە.. بۆ ئەم مەبەستە پرۆگرامی تایبەت بە دابەزاندن گەلێك هەن بەڵام گەر نیازت هەبێ بەبێ پرۆگرام ئەو كارە ئەنجام بدەی سەر لە سایتی http://www.filechef.com/ بدە لەو سایتەدا ناوی ئەو فایلەی مەبەستە بە تەواوی بنووسە، بەڵام زۆر دوورودرێژ نەبێت، تەنیا زنجیرەی فیلم نەبێت ئەوكات دەبێ ژمارە و بەشەكەشی بنووسی.. بۆ نموونە گەر زنجیرە درامایەك 3 بەشی سەد ژمارەیی بوو دەبێ ناوی بەش و ژمارەكەش بنووسی.. ئەوكات راستەوخۆ سایتەكەت دەچێتەوە سەر گوگل سێرچ و لەودا لینكی دابەزاندنەكەت دەداتێ و بەبێ گرفت دایبەزێنە..