تەبلێتێكی تایبەت بە چێشتخانە

تەبلێتێكی تایبەت بە چێشتخانە
تەكنەلۆژیا هەموو شوێنێكی گرتۆتەوە، كاتێك كە بەفرگر شاشەی هەبێت و بتوانی ماڵپەڕەكانی ئینتەرنێت لەسەر شاشەی سەلاجە بكەیەوە، هیچ سەیر نییە كە تەبلێتێكی تایبەتیش بە ژووری چێشتلێنان هەبێت.. جیاوازی تەبلێتەكە لەگەڵ ئەوانی تر ئەوەیە كە سایزەكەی دەبێ گەورە بێت و چونكە چێشتلێنەر بە چێشلێنانەوە خەریكە دەبێت فەرمانەكان بە دەنگ بن.. بۆ نموونە تەبلێتی جۆری TCL Xess كە باشترین تەبلێتی تایبەت بە چێشتخانەیە..
تەبلێتی ناوبراو پرۆسیسەرێكی بەهێزی هەیە و رامەكەی 3 گیگابایتە.. بۆیە زۆر بە خێرایی فەرمانەكان ئەنجام دەدات.. كامێراكەی 5 میگاپیكسلە. میمۆری ناوخۆی 32 گیگابایتە و سپیكەرەكانی توانای 3 واتیان هەیە. شاشەكەی 17.3 ئینج و فول ئیچ دییە.
Top