پرۆگرامێك مۆبایل دەكاتە ماوسی كۆمپیوتەر

پرۆگرامێك مۆبایل دەكاتە ماوسی كۆمپیوتەر
زۆر جار هەیە لەكاتی كاركردن بە كۆمپیوتەردا ماوس یان كیبۆردەكەت تێكدەچێت، یان جار هەیە بۆخۆت هەندێك لە كۆمپیوتەرەكەت دوور كەوتوویەتەوە و گوێت لە گۆرانییەك راگرتووە یان سەیری فیلمێك دەكەی نیازت هەیە دەنگی زیاد و كەم یا فیلمەكە بەرەو پێشەوە و دواوە بەری.. ئەگەر مۆبایل ئەو ئەركە ئەنجام بدات ئاسانكارییەكی زۆرە.. بەڵام لە جیهانی تەكنەلۆژیای نوێدا شتی مەحاڵ نییە، بەڵێ موبایلەكەت لە رێگای پرۆگرامی WiFi Mouse And keyboard بە ئاسانی دەبێتە كیبۆرد یا ماوسی كۆمپیوتەر.. بۆ ئەوەی كە سوود لە پرۆگرامەكە وەربگری دەبێت لەسەرەتادا ئاپەكە دابەزێینە سەر مۆبایل و پاشان پرۆگرامێكی زۆر بچووك تایبەت بەو ئەپلكەیشنە لەسەر كۆمپیوتەر دابەزینی، دواتر لە رێگای وای-فایەوە هەركاتێك مۆبایل و كۆمپیوتەرەكە پێكەوە پەیوەند دران بەئاسانی دەتوانی سوود لە پرۆگرامەكە وەربگری لە ماوسەكەدا هەروەك ماوسێكی ئاسایی راست و چەپ كلیكی تێدایە، بەشی كیبۆردیش كیبۆردی مۆبایلەكە دەكاتەوە و لەو رێگایەوە دەتوانی بۆ كورتەپەیامێك سوودی لێوەربگری..
Top