بڵندگۆیەك بە مۆمێك كار دەكات
سپیكەرەكە ستایلێكی تا بڵێی سەرنج راكێشی هەیە، لەلایەك مۆمدانە و دیكۆرێكی جوانی هەیە لەلایەك سپیكەرە و دەنگێكی باش.. سپیكەرەكە دینەمۆیەكی جۆری تێرمۆ- ئەلكترۆنی تێدایە كە گەرمایی دەكات بە وزە و پێویستی بە باتری و كێبڵ نییە. چوارچێوە و پێكهاتەكەشی لە جۆری سیرامیك و دار و شوشەیە.
دوای ئەوەی كە مۆمەكەت پێكرد دەست دەكات بەكاركردن. ئەو داهێنانە ناوازەیە سەرەتای داهێنانەكە بۆ ئامێرەكانی دیكەش رەنگە لە داهاتوویەكی نزیكدا ببینین مۆبایل و ئامێرە دیجیتاڵییەكانی دیكەش بە مۆمێك شەحن ببنەوە...
