رووناكی و دەنگ و هەوا

رووناكی و دەنگ و هەوا
سەردەمی ئێستا سەردمی ئامێرە هەمەكارەكانە، واتە ئامێرێك لە یەك كاتدا چەندین ئەركت بۆ ئەنجام بدات و شوێنی چەند ئامێرێكی دیكە بگرێتەوە.. ئامێری (AirSense) وەك كەلوپەلێكی دیكۆر و جوانكاری دەچێت، بەڵام لە راستیدا چەندین ئەرك ئەنجام دەدات، لە چۆنییەتی زانینی هەوای ژوورەوە هەستەوەرەكانی ئەم ئامێرە دەتوانن جۆری گازەكانی زیانبەخش لە هەوادا بناسن بۆ ئەوانەی كە نەخۆشی وەك رەبۆ و پشووسواریان هەیە گرنگی تایبەتی هەیە، پێوانی گەرما و رادەی شێ یەكێكی دیكە لە ئەركەكانی ئەو ئامێرە..
سپیكەرێكی هەیە بۆ بڵاوكردنەوەی گۆرانی و مۆسیقا، لەوەش گرنگتر چەندین گلۆپی تێدایە كە بە سوود وەرگرتن لە ئاپێكی مۆبایلەوە دەتوانی رەنگەكان بگۆڕی و سەما بە رەنگەكان بكەی..
Top