تەبلێت كاغەزی ئەزموونێكی نوێ لە خوێندنەوە

تەبلێت كاغەزی ئەزموونێكی نوێ لە خوێندنەوە
ئەمڕۆكە دونیا دونیای كۆمپیوتەرە، زۆربەی ئەرك و كارەكان بە كۆمپیوتەر دەسپێردرێن و كەم كەس هەیە بۆ نووسینی تەنانەت یادداشتێكی رۆژانە پشت بە قەڵەم و كاغەز ببەستێ، هەرچەندە كاغەز لە فێركردن و فێركاریدا لە دێرینەوە هەتا ئەمڕۆ گرنگی تایبەتی هەبووە، ئەو نەوەیەی كە خووی بە نووسین لەسەر كاغەز گرتووە رەنگە هێشتاش هەر چێژ لە كاغەز وەربگرێ هەتا كۆمپیوتەر! هەربۆیە داهێنەرانی تەكنەلۆژیای نوێ جۆرە تەبلێتێكیان بەرهەم هێناوە كە تەواو وەك كاغەز دەچێت..
تەبلێتی جۆری remarkable دیزاین و ستایلەكەی وەك كاغەز دەچێت، هەرچەندە پێشووتریش ئامێری لەم شێوەیە هەبووە، بەڵام ئەو تەبلێتە جیاوازی لەگەڵ ئەوانی پێشووتر لەوەدایە كە جگە لەوەی وەك كتێبخوێنێكی ئەلكترونی (كیندەل).. بۆ یادداشت هەڵگرتنەوە، نووسینی بابەت و وتار و نیگاركێشانەوە و..تاد گونجاوە.
شاشەی تەبلێتی ناوبراو لە جام یا شووشە دروست نەكراوە، هەربۆیە هیچ تیشكدانەوەیەك و زیانبەخشین بە چاوی بەكارهێنەر لەو تەبلێتەدا هەست پێناكرێ.. تەبلێتەكە 10.5 ئینجە، پێنووسێكی تایبەت بەخۆی لەگەڵدایە بەهۆیەوە دەكرێت زۆربەی ئەركەكان ئەنجام بدەی. تەبلێتەكە پشتیوانی لە فۆرماتەكانی تایبەت بە خوێندنەوە وەك PDF و EPUB دەكات.
Top