بچووك بەڵام بەهێز
مینی كۆمپیوتەری جۆری PH Z2 mini كۆمپیوتەرێكی بچووكە، بۆ كاری گەورەی وەك نەخشەسازی، گرافیك، فیلم و ستۆدیۆ سوودی لێوەردەگیردێت. قەبارەی كۆمپیوتەرەكە 8.5 لە 2.5 دایە. لە پروسیستەری ئەنتەل جۆری core i7 سوود وردەگرێ. رامەكەی 32 گیگابایتە. باشترین جۆری كارتی گرافیكی لەسەرە و 2 گیگابایتە. هاردەكەی 1.5 ترابایتە. گشت كێبڵ و شوێنەكانی تایبەت بە پەیوەندی وەك usb، بلوتوس، وای-فای هەیە.. رەنگە كۆمپانیاكانی دیكەش ركابەری بكەن و مینی كۆمپیوتەر بەرهەم بێنن، ئیدی كۆمپیوتەرە گەورەكان دەكەونە مێژووەوە.
