فڕۆكەیەك تایبەت بە وێنەی سێلفی

فڕۆكەیەك تایبەت بە وێنەی سێلفی
دوای ئەوەی مۆبایلەكان كامێرای پێشەوەیان بۆ زیاد بوو گرتنی وێنەی سێلفی چووە ناو قۆناغێكی دیكەوە.. ئامێری تایبەت بە گرتنی وێنەی سێلفی وەك ریمۆت كۆنتڕۆڵی تایبەت، گوچانی تایبەت بە گرتنی وێنەی سێلفی،، كەڤەری تایبەت بە وێنەی سێلفی بەرهەم هاتن..
ئێستاكە لەوەش تێپەڕیوە و فڕۆكەیەكی بچووك هەر بەقەد مۆبایلێك بەناوی Airselfie بەرهەم هاتووە كە تایبەتە بە وێنەی سێلفی و لەناوەكەشی را دیارە..
فڕۆكە بچووكەكە كامێرایەكی باشی هەیە كە دەتوانێت وێنە وفیلم لە مەودای 20 مەترییەوە بگرێت، هەر لەو كاتەیدا كە دەفڕێت لە رێگای وای-فایەوە وێنەكان بۆ مۆبایلێك بنێرێت كە پێكەوە پەیوەندیان هەیە. كێشی كامێراكە زۆر كەمە تەنیا 52 گرام.. ئیدی بە داهێنانی فڕۆكە بچووكەكە قۆناغێكی دیكە لە وێنەگرتن دێتە گۆڕێ، هەرچەندە پێشووتریش فڕۆكەی بچووك (پەهبەهاد)ی تایبەت بە فیلم هەڵگرتنەوە بەرهەمهاتوون بەڵام ئەوەیان بچووكترینیانە و كێش و قەبارەی كەمە و بەقەد مۆبایلێكە..
Top