كاتژمێرێكی زیرەك رایدەگەینێ و دەڵێت من جیاوازم... جیاوازی كاتژمێرەكە لە چیدایە؟! هەتا ئێستا هەر كاتژمێرێكی سمارت بەرهەمهاتوە بۆ كاركردن پێویستی بە وزە و شەحنكردنەوە هەیە. بەڵام كاتژمێری سمارتی جۆری power watch وزەی خۆی لە گەرمای جەستەی بەكارهێنەرەكەی وەردەگرێت.. ئەگەر ئەم تەكنەلۆژیە نوێیە سەربگرێت و سەركەوتوو بێت گۆڕانكاری گرنگ لە ئامێرە دیجیتالییەكاندا دێتەدی.. وەك كاركردیش وەك زۆربەی كاتژمێرە سمارتەكان، هەستەوەری هەنگاو پێوان، رێژەی گەرمۆكەی سووتێندراو (كالۆری).. هەستەوەری تایبەت بە چۆنییەتی خەوتن، هەستەوەری زانینی چەوری لەش بۆ كۆنترۆڵ كردنی كێش و چەند تایبەتمەندییەكی دیكەی تێدایە. پشتی كاتژمێرەكە وەك دینەمۆیەكە بۆ ئەو كاتانەی كە گەرمای لەشی بەكارهێنەر گۆڕانی بەسەردادێت، بۆ نموونە بەكارهێنەر دەچێتە شوێنێكی سارد و كەشەكە دەگۆڕێت پشتی كاتژمێرەكە وا دەكات بەو گۆڕانە كێشەیەك بۆ كاتژمێرە سمارتەكە نەیەتە پێش..