قومقومەیەكی سمارت

قومقومەیەكی سمارت
قومقومە واتە ئەو بتڵەی كە ئاوی خواردنەوەی تێدەخرێت بۆ ئەوەی لەكاتی پێویستدا بەكار بێنێت، وەك قومقومە ئاو لە بەرەكانی شەڕدا، یان ئەو گەشتیارانەی سەفەر دەكەن یان قوتابیان بەكاری دێنن.
لەم ماوەیەدا جۆرە قومقومەیەكی هۆشمەند بەناوی (Ecomo) بەرهەم هاتووە كە سمارتە، چونكە جگە لە نیشاندانی رێژەی پاكبوونی ئاوەكە، دەپاڵێوێ و ئاوەكە لە هەموو شتێك پاك دەكاتەوە. بۆ سوود وەرگرتن لەو قومقویە ئاوی تێبگە و ئەوكات لە رێگای ئاپێكەوە كە لەسەر مۆبایل دادەنرێ رێژەی پاكی ئاوەكە دەزانی.
قومقومەكە دەستبەندێكی تایبەتیشی لەگەڵە كە رێژەی ئاوی لەش و هێماكانی تەندروستی بەكارهێنەرەكەی نیشان دەدات. لەكاتی پێویستدا واتە ئەو كاتەی ئاوی لەش كەم دەبێتەوە زەنگی ئاگاداركردنەوە لێدەدات.
Top