ئەو كیبۆرد و جویستیك (دەسكی گەمە) و ماوسانەی تایبەتن بە یاری و كاری گرافیكی دەبێ بەهێز و پتەو بن.. تێكچوونیان هەر نەبێت.. خۆراگربن و بەكەڵكی یاریی و ئەركە قورسە گرافیكیەكان بێن.. كیبۆردی جۆری ROG Claymore یەكێكە لەو كیبۆردانە. كیبۆردەكە زۆر تایبەتە و چونكە ئەو بەشەی تایبەتە بە حاسبە و كاری ژمێری یاری واتە ئەو دوگمانەی لەلای راستن و ژمارەیان لەسەر نووسراوە بە جیا لە كیبۆردەكەن و دەكرێ لێیان بكەیەوە و بە كیبۆردەكەی بلكێنیەوە. بۆ زۆر یاری ئەلكترۆنیش تەنیا ئەو بەشە پێویستە بۆیە دەكرێ بەشەكەی تر واتە ئەو بەشەی تایبەتە بە پیتەكان هەڵبگری.. دوگمەكان بەجۆرێك دروست كراون كە لەكاتی یاریدا گرفتیان بۆ نایەتە پێش و پەنجەكانیش ئازار نادەن دەتوانی بۆ هەركام لە دوگمەكانیش فەرمانی تایبەتی بۆ دیاری بكەی..