شاشەیەكی سەیوانی

شاشەیەكی سەیوانی
بۆ سەیركردنی فیلم و یان گەمەكردن لە تەبلێت یان لە مۆبایل سوود وەردەگرین.. بەڵام لەشاشەیەكی مەزنتری وەك تەلەڤزیۆن یا كۆمپیوتەر چێژێكی تایبەتی هەیە.. تەلەڤزیۆن یا تەبلێتی مەزن بۆ هەموو شوێنێك ناكرێ لەگەڵ خۆتی بەری.. ئەی چارە چییە؟
تەكنەلۆژیای دیجیتالی نوێ رێگاچارەیەكی بۆ ئەمەش دۆزیوەتەوە... شاشەی (SPUD) شاشەیەكی سەیوانی! بەڵێ سەیوانی واتە وەك سەیوان دەیكەوە و دایدەخەی.. ئەگەر پێویستت پێی نەبێت دەچێتەوە پاڵیەك..
شاشەكە كاتێك دەكرێتەوە دەبێتە شاشەیەكی 24 ئینجی. بەئاسانی لە مۆبایل، تەبلێت، لاپتۆپ پەیوەند دەدرێ و شاشەیەكی مەزنترت دەبێت، ئەوكاتەی كە دایدەخەی قەبارەی بەقەد كتێبێكی بچووك دەبێت. كێشی شاشەكە 900 گرامە...
Top