چوارشەممە ترامپ لەگەڵ کۆمپانیا تەکنەلۆژییەکان کۆدەبێتەوە
وە نزیک بە ۱۲ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دیکە داوای ئامادەبوونیان ئاڕاستە کراوە لە نێویاندا بەڕێوەبەرانی جێبەجێکاری سیسکۆ، ئای بی ئێم، ئینتڵ، ئۆراکل، ئامادەییان دەربڕیوە کە بەشداری دەکەن
ئامانج لەم کۆبوونەوەیەی تڕامپ ئەوەیە هەلی کار بگەڕێنێتەوە بۆ دانیشتوانی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆمپانیاکان سوودیان هەبێت بۆ ناوخۆی ئەو وڵاتە و گەڕانەوەی ملیاران دۆلاره بۆ ناو خاکی ئەمریکا.
ئەوەی جێی سەرنج بێت لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا زۆرێک لەم بەڕێوەبەرە جێبەجێکارانە بە ڕاستەوخۆ و نا ڕاستەوخۆ پشتگیری هیلاری کلینتۆنیان کردووە و دژی سیاسەتەکانی دۆناڵد تڕامپ بوون، بەڵام دۆناڵدتڕامپ وەک بەڵێنی داوە لە هەڵبژاردنەکاندا هەوڵی گەڕانەوەی شکۆ دەدات بۆ ئەمریکا و دانیشتوانی دەیەوێت داهاتی هاوڵاتی ئەمریکی بگەیەنێتە دووهێندە
بەڵام خاڵێکی دیکەش ئەوەیە ئەگەر ئەو کۆمپانیایانە بێنەوە ئەمریکا بەڕێژەی بەرچاو نرخی ئامێرەکانیان زیاد دەکات چونکە دەستکەوتنی ئەو پارچانە لە ئەمریکا کارێکی ئەستەمە و کۆمپانیای درووستکەری تایبەت بەو پارچانە بە زۆری لە وڵاتی چین کاردەکەن و گواستنەوەشی بڕێک پارەی تێدەچێت کە ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی نرخی بەرهەمە تەکنەلۆژییەکانیان لە ئەمریکا و تەواوی جیهان بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرز ببێتەوە.
پێشبینیش دەکرێت هەر کۆمپانیایەک پابەند نەبێت بەم بڕیارەی تڕەمپەوە بەڕێژەی لەسەدا 30 باج دەخرێتە سەر بەرهەمەکانی کە ئەمەش لە وانەیە ببێتە هۆی گواستنەوەی بارەگای سەرەکی ئەو کۆمپانیایانە له ئەمریکاوە بۆ کەنەدا یان هەر وڵاتێکی دیکە
وە تائێستا بە تەواوی لیستی ئامادەبوانی ئەو کۆبوونەوەیە دیارنییە بەڵام وەک وتمان لەگەڵ بەڕێوەبەرە جێبەجێکارە گەورەکاندا دەبێت.
سەرچاوە www.kitn.net
