خزمەتگوزاری كلۆد لە ماڵەوە

خزمەتگوزاری كلۆد لە ماڵەوە
ئەوانەی زانیاریان نییە لەسەر خزمەتگوزاری كلۆد (هەوری) دەكرێ بڵێین تۆ حەز دەكەی هارددیسكێكت هەبێت گشت فایلەكانی و داتاكانی خۆتی لەسەر دابنێی بەڵام لە رێگای ئینتەرنێتەوە داتاكانت دابنێی و بیانكەیەوە.. بۆ نموونە گەر تۆ گەشتێك بكەی بۆ دەرەوەی وڵات بەبێ گرفت داتاكانی سەر هاردەكەت لە هەر وڵاتێك كە هێڵی ئینتەرنێت هەبێت بكەیەوە.. هەرچەندە هێندێك خزمەتگوزاری وەك دراپ بۆكس، گوگل درایڤ و ئای كلۆد... هەن بەڵام تەنیا قەوارەیەكی سنوودار بۆ داكردنی داتاكان دەدەن..
ئامێری daplie یەكەمین ئامێری سێرڤێری داكردنی داتایە بە شێوەی كلۆد.. تەنیا ئەوەندە بەسە كە ئەپێكی تایبەت لەسەر مۆبایل یان كۆمپیوتەر دابەزینی دومێنێك (domain) لە ئینتەرنێت بكڕی.. ئەوكات هەرچی داتاكانەتە لەسەر ئەو سێرڤێرە دابنێی. توانای داكردن لەو سێرڤێرەدا دوو ترابایتە ئەگەر پێویست بكات دەتوانی زیاتریشی بكەی.
Top