تەلەڤزیۆنی گیرفان

تەلەڤزیۆنی گیرفان
رەنگە لە دەیەكانی حەفتا و هەشتاكان بە خەیاڵی كەسدا نەهاتبێ كە رۆژێك دابێ ئەو تەلەڤزیۆنە گەورە و قەبانە كە بە قەد لادیوارێك دەبوون و بۆ راگواستنی دەبا چەند كەسێك هەڵیانگرتبا ئەوەندە بچووك ببنەوە بەقەد مۆبایلێك و لە گیرفان بخرێن. بەڵێ چەند ساڵێكە تەلەڤزیۆنی گیرفانیش بەرهەم هاتووە، تەلەڤزیۆنی (Mibox) یەكێكە لەوانە، كە دەكرێ بۆ سەیركردنی فیلم یان یاریكردنی سوودی لێوەربگری. تەلەڤزیۆنە گیرفانییەكە بەقەد مۆبایلێك دەبێت سیستەمی ئەندرۆیدی 6ی لەسەرە. دەتوانی وەك هەموو تەلەڤزیۆنێكی دیكە سوودی لێوەربگری. هەروەها دەتوانی فیلمێك كەلەسەر تەبلێت یا لاپتۆپە لەسەر ئەو تەلەڤزیۆنە بچووكە سەیری بكەی. تەلەڤزیۆنەكە لەگەڵ هێڵی ئینتەرنێت دەبەسترێتەوە، دەتوانی لە سایتەكانی یوتیوب و گوگڵ پلەی بەدوای پرۆگرام یا فیلمدا بگەڕێی. هەروەها دەتوانی بە دەنگیش بە دوای ئەوەی مەبەستتەدا بگەڕێی..
Top