ئێستا یاری بەهێزی F1 2016 بۆ مۆبایلەکان بەردەستە! + داگرتن
یاری F1 2016 دەتخاتە مەیدانی ئۆتۆمبێلە خێراکانی فۆرمولاوە، هەموو خول و وەرزەکان پێشبڕکێی فۆرمولا یەکە کە ۲۱ خولی پێشبڕکێ لە خۆ دەگرێت.
یاریەکە خاوەن گرافیکێکی نموونەییە و لە ناو مۆبایلەکاندا کەم وێنەیە، هەر بە هۆی ئەم هۆکارەوە خاوەن چەندین هەوادارە، جگه لەوەی یاریەکە بۆ مۆبایلەکان بڵاوکراوەتەوە، لە هەمان کاتدا یاریەکە لە ئامێرەکانی یاری پلەیستەیشن چوار و ویندۆوز و ئێکسبۆکس Oneیش بەردەستە.
لە شێوازی یاریەکەدا، هەڵبژاردەت هەیە تاکو وەرزەکان ڕێکبخەیت بە کرتە کردن بە هەر Track ێک دەڕۆیتە نێو پێشبڕکێوە. چەندەها جۆری یاری تێدایە، لەوانە جۆری پێشبڕکێی خێرا، کە لێزانینەکانت باشتر ئەکات لە پێشبڕکێی ئاساییدا. دەتوانیت لە ڕێخستنەکانی یاریەکەدا چەند شتێک ڕێکبخەیت لەوانە شێوازی کامێرا و پشاندانی یاریەکە، کرتە کردن و وەستاندن(brake) و ڕێکخستنی هەستیاری جووڵەکان و چەندەهای تر..
قەبارەی یاری F1 2016 لەکاتی داگرتندا، پێویستە ۱.۱۲ گێگابایت بۆشایی لە بیرگەی مۆبایلەکەتدا هەبێت، بەدرێژایی یاریەکە پێویستت بە بۆشایی ۲.٦۷ گێگابایتە به تەواوی. سەبارەت بە داگرتنی یاریەکە، یاریەکە لە مۆبایلەکاندا بە خۆڕایی نیە و بە نرخی ۹.۹۹ دۆلارە، ئەگەرچی نرخی یاریەکە گرانە بەڵام لە ماوەیەکی کەمدا داگرتنێکی زۆری هەیە و لە زۆرترین پێدراوی ئەستێرەدا پلەیەکی زۆرباشی هەیە.
بەهۆی ئەوەی کە یاریەکە ڕەقەڵایەکی پێشکەوتووی مۆبایلەکانی دەوێت، پێویستە توانای ڕەقەکاڵای مۆبایلەکەت باشبێت و ڕامی مۆبایلە ئەندرۆیدەکەت ۲ گێگابایت بێت یاخوود زیاتر بێت. یاری F1 2016 دوو ڕۆژ لەمەوبەر بڵاوکرایەوە، ئەگەر خواستتە و دەتەوێت وەریبگریت و دایبگریت، کرتە لە بەستەرەکانی داگرتن بکە.
داگرتن بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس
https://itunes.apple.com/app/id1130901077
داگرتن بۆ سیستەمی ئەندرۆید
https://play.google.com/store/apps/details?id=com.codemasters.f12016
بەڵام ئەگەر تۆ ویستت یاریەکە بە خۆڕایی بۆ ئەندرۆید دابگریت، دەتوانیت لە ڕێی ئەم بەستەرانەوە یاریەکە بە دەستبخەیت.
کرتە بکە بۆ داگرتنی APK
http://play.mob.org/game/formula_1_2016_game.html
کرتە بکە بۆ داگرتنی پەڕگەی Obb بە جۆری Zip
http://play.mob.org/game/formula_1_2016_game.html
بۆ چالاک کردنی یاریەکە پێویستە سەرەتا بەرنامەی Za Archiverت هەبێت بۆ کردنەوەی داتاکەمان چونکە پەڕگەکەمان لە پەڕگەی جۆری Zipـە، کرتە بکە بۆ داگرتنی ZA archiver
http://zarchiver.en.uptodown.com/android/download
ئەو پەڕگەیەی کە داتگرت (پەڕگەی Obb)، پێویستە بە ئەپی Za Archiver ئێکستراکتی بکەین، بڕۆ ناو ئەپەکە و پەڕگە Obbەکە بدۆزەرەوە و کرتەی لێبکە و پاشان Extractی بکە، پاشان ئەو پەڕگەیەی کە لە Extractـەکە دەستتکەوت واتا ئەو پەڕگەیەی کە لە زیپ دەرتهێنا، پێویستە بیخەیتە ناو پەڕگەی Obb لە پەڕگەی Android.
سەرچاوە www.kitn.net
