وەشانی نوێی سۆنی له ئامێرەکانی Z3+, Z5, Z4 Taplet چارەسەری هەڵەی ئاسایشی کردووە

وەشانی نوێی سۆنی له ئامێرەکانی Z3+, Z5, Z4 Taplet چارەسەری هەڵەی ئاسایشی کردووە
سۆنی لە درێژەی ناردنی وەشانەکان بۆ مۆبایلەکانی، کە ماوەیەکە لە کاردایە و وەشانەکانی (چاککاری) بۆ مۆبایلەکانی دەنێرێت، لە ئێستاشدا ئامێرە ئەندرۆیدەکانی Z3+, Z4 Taplet, Z5 نوێکاریان پێگەشتووە، کە نوێکاریە لە سیستەمی ئاسایشی ئامێرەکان، کە هەندێ بۆشایی ئاسایش پڕکراونەتەوە.
وەشانە نوێیەکە Build Numberی ئامێرەکانی لە
32.2A.0.305 گۆڕیوە بۆ 32.2A.5.11 و پێکدێت لە وەشانی چاککاری مانگی ڕابردووی گووگڵ (ئەندرۆید). پێشتریش سۆنی وەشانێکی چاککاری بۆ مۆبایلەکانی زنجیرەی X وەشاندبوو.

وەشانە نوێیەکە هەموو جۆرە مۆبایلێک دەگرێتەوە (مۆبایلە دوو سیمکاردیەکانیش دەگرێتەوە) بەڵام بە ژمارەی وڵاتی مۆبایلەکە.

سەرچاوە www.kitn.net
Top