پرۆگرامێك بۆ بردنەسەری خێرایی كۆمپیوتەر

پرۆگرامێك بۆ بردنەسەری خێرایی كۆمپیوتەر
زۆر جار هەیە گلەیی بەكارهێنەران ئەوەیە كە ئاستی كۆمپیوتەرەكەیان وەك جاران نییە و خێرایی جارانی نەماوە، دیارە لەدەستدانی خێرایی كۆمپیوتەر زۆر هۆكاری هەیە، ئەگەر كێشەی سەختە ئامراز نەبێت دەكرێت لە رێگای ئەو پرۆگرامەی لێرەدا باسی دەكەین بەشێك لە كێشەكان چارەسەر بكەی..
پرۆگرامی AusLogics BoostSpeed یەكێكە لەو پرۆگرامە بە هێزانە كە لە ماوەیەكی كەمدا، خێرایی بۆتی كۆمپیوتەرەكەتان دەباتەسەرێ، خێرایی وێبگەڕەكان زۆر دەباتەسەرێ. بەشی ریجستەری كۆمپیوتەر خاوێن دەكاتەوە، دەبێتە هۆی ئەوەی كە كۆمپیوتەر خێرایی پێشووی بۆ بگەڕێتەوە. نەك هەر ئەوە هارد دیسكیش لە فایلی زیادی پاك دەكاتەوە.
پرۆگرامەكە بە دوای هەڵەكاندا دەگەڕێ، رێگایەكی گونجاوە بۆ راگرتنی سیستەم و نەهێشتنی كەموكوڕیەكانی.
Top