پایكسلە ئاساییەكانیش دەبنە پایسكلی سمارت

پایكسلە ئاساییەكانیش دەبنە پایسكلی سمارت
پایسكلی سمارت ئەو پایسكلانەن كە جگە لەوەی وەك هەر پایسكیلێكی ئاسایی بە پێدان دەڕوات، زۆر ئەركی دیكەش ئەنجام دەدات، وەك خێرایی گەیشتن، مەودای رۆیشتوو، دیاریكردنی شوێنی مەبەست لەسەر شاشەیەكی تایبەت، لێدانی دڵ و رێژەی ئوكسجینی بەكارهێنەرەكەی.. پایسكلە ئاساییەكان ئەو تایبەتمەندیانەیان نییە.. بەڵام ئامێرێكی تایبەت بۆ ئەم مەبەستە بەرهەم هاتووە كە لە سوكانی پایسكل دەخرێت و پایسكلەكە گشت ئەركەكانی پایسكلی هۆشمەند ئەنجام دەدات.
ئامێری shoka bell كاری سەرەكی زەنگی ئاگادار كردنەوەی پایسكلە، بەڵام ئەركەكانی دیكەی وەك GPS و بە مۆبایل پەیوەند دەدرێت و باشترین ئامێری ئاگاداركردنەوەیە لە دزینی پایسكل.. جگە لەوەش 8 گلۆپی بۆ رووناكی تێدایە.. ئەو رێگایانە دەناسێ كە پێشووتر بەكارهێنەر پێیدا رۆیشتووە. بەهۆی ئەو ئامێرەوە لە رێگای دوورەوە بە مۆبایلەكەت دەتوانی پایسكل قفڵ بدەی، تایبەتمەندییەكی گرنگی ئامێرەكە ئەوەیە كە ئەگەر لەگەڵ چەند كەس لە هاوڕێیانت پێشبڕكێ بكەن و لێك هەڵبڕێن، شوێنی دروستی هاوڕێیەكانت نیشان دەدات، وەك ئامێری پایسكلە سمارتەكانیش، مەودای رۆیشتوو، چەندی خایاندووە، رێژەی دی ئوكسیدی كەربۆن دیاری دەكات.
Top