چاویلكەیەك بۆ دیتنی دواوە

چاویلكەیەك بۆ دیتنی دواوە
رەنگە ئەو پەندەتان بیستبێ كە دەڵێن فڵانەكەس لە پشتەوەش دەبینێ.. ئێستا ئەو پەندە بۆتە راستی.. چاویلكەیەك بەرهەم هاتووە كە بەهۆیەوە دەتوانی پشتی سەرەوەت ببینی..
چاویلكەی جۆری obri prime 360 دیتنێكی 360 پلەیت پێدەبەخشێ، لە راستیدا دوو چاو لە پشتی سەرتەوە زیاد دەبن.
ئیدی لە پشتی سەرتەوە چ رووبدا دەتوانی بیبینی، هەروەك لە وێنەكە رادیارە 4 كامێرای فول ئێچ دی هەیە. كە گشت رووداوەكان ئەوەی لە پشت و پێشەوە ببیندرێ لەخۆیدا تۆمار دەكات. خاڵی جێگای سەرنجی چاویلكەكە لەوەدایە كە زۆر چالاكە هەر چوار وێنەكان لە یەك وێنەدا كۆدەكاتەوە. لەو فیلمانەی كە بەهۆی ئەو چاویلكەوە گیراون فیلمێكی ئاسایی نابینی، بەڵكو وەك ئەوە وایە كە فیلمێكی زانستی- خەیاڵی سەیر دەكەی.
چاویلكەكە لەگەڵ ئینتەرنێتیش پەیوەند دەدرێ و بۆ فیلم وێنە هەڵگرتنەوە لە شوێنە قەرەباڵغ و پڕ جوڵەكان وەك یاریگا وەرزشییەكان زۆر بە سوودە..
Top