بتڵێكی بەتاڵ لەخۆیەوە پڕ ئاو دەبێت

بتڵێكی بەتاڵ لەخۆیەوە پڕ ئاو دەبێت
ئاو سەرچاوەی ژیانە، ئەمە دەستەواژەیەكە زۆر گوێمان لێبووە، كە ئاو نەبوو یانی هیچ نییە، كورد دەڵێن ئاو و ئاوەدانی..
كۆمپانیایەك لە نەمسا بۆ كێشەی ئاو واتە وەدەستهێنانی ئاو لە هەوادا بتڵێكی بەرهەم هێناوە كە تەنیا لە هەوا ئاو وەردەگرێ، واتە ئەو ئەو ئاوەی كە ئێستا بۆتە هەڵم جارێكی دیكە دەیكاتەوە ئاو.. بتڵەكە بۆ ئەوانەی بۆ شوێنە بیابان و وشكارۆكان گەشت دەكەن زۆر بە سوودە، هەرچەندە ئەوە بیرۆكەیەكی نوێ نییە هەزاران ساڵ لەمەوبەریش كاروانچی گەشتە دوورودرێژەكان هەوڵیانداوە ئەو خەونە بێننە دی، بەڵام ئەمڕۆكە بەراستی بەدی هاتووە. ئەگەر ئەو بتڵە بە فرەیی بەرهەم بێت دەبێتە هەواڵێكی دڵخۆشكەر بۆ پایسكل سوار و شاخەوانەكان.. كۆمپانیای بەرهەمهێن دەڵێت لەكاتژمێرێكدا نیو لیتر ئاو بەرهەم دێنێ. وڵاتی نەمسا بودجەیەكی تایبەتی بۆ تەرخانكردووە بۆ ئەوەی كە ئەو بیرۆكەیە سەر بگرێت هەر لە ئێستاوە خەڵاتی بۆ دیاریكراوە.
Top