سۆنی ئەپی ڕووکاری PlayStationی بۆ ئەندرۆید بڵاوکردەوە

سۆنی ئەپی ڕووکاری PlayStationی بۆ ئەندرۆید بڵاوکردەوە
ئەگەر زانیاریت هەبێت یاخوود بەکارهێنەرێکی مۆبایلەکانی ئێکسپێریا بیت دەزانیت کە کۆمپانیای مۆبایلەکەت خاوەن چەندین ئەپ و پێوەکراوە، بە تایبەت ڕووکارەکانی مۆبایل کە خاوەن چەندەها ئەپی ڕووکاری تایبەتە، کە تایبەتە بە مۆبایلەکانی کۆمپانیای سۆنی.
ڕووکارەکانی مۆبایلەکانی ئێکسپێریا هەمیشە تایبەتمەند دەبن بەو شتەی کە لە ژیانی ڕۆژانەدا ناودار و خوازیارن.. ڕووکارەکان لەسەر شێوەی چەندین بوار گەشەپێدەدرێن، لەوانە فیلم و یاری و ئامێرەکان و Life Style.ئەوەی لێرەدا دەیڵێن، سۆنی بە نیازە ٥ ئەپی ڕووکار بەردەست بکات بۆ بەکارهێنەرانی ئێکسپێریا بە بۆنەی بۆنەی تایبەتی بەشی یاری سۆنی. یەکەم لەو ڕووکارانە ڕووکاری Playstationـە کە ڕووکارێکی نوێی مۆبایلەکانی ئێکسپێریایە و دوێنێ بەردەستکراوە، کە لەسەر ئامێری یاری پلەیستەیشن ٤ نەخش کراوە و ناسێنراوە ڕووکارێکی نوێی جوانە و لەوانەیە جێی خواستی گەیمەران بێت و بیانەوێت لەسەر پاشبنەمای مۆبایلەکانیان هەبێت.
بۆ ئێکسپێریا دایبگرە
ڕووکارەکە هەموو جۆرە دووگمەیەکی سیستەم دەگرێتەوە و ڕەنگی جیاواز دەدات بە مۆبایلەکە، پاشبنەمای تایبەتی هەیە بۆ بەشی سەرەتا و بەشی داخراو.

سەرچاوە www.kitn.net
Top