دەنگۆ: گالاکسی S8 رامی 6GB و بیرۆکەی ناوەکی 256GB دەبێت
ئاشکرایە کە وەشانی داهاتووی گالاکسی بریتی دەبێت لە گالاکسی ئێس هەشت. هەرچەندە تا ئێستا هیچ زانیاریەک بە فەرمی بڵاونەکراوەتەوە لەلایەن سامسۆنگەوە بەڵام دوو جۆر دەنگۆی جیاواز هەیە کە دەنگۆی یەکەم دەڵێ گالاکسی هەشت رامی ٨گێگای بۆ دادەنرێت، بەڵام ئەم دەنگۆیە زۆر بەهێز نیە و شارەزایان پێیان وایە کاتی ئەوە نەهاتووە رامی ٨ گێگا بۆ مۆبایلی هۆشمەند دابندرێت.
دەنگۆی دووەم بریتیە لەوەی کە گالکسی هەشت بە رامی ٦گێگا و میمۆری ناوەکی ٢٥٦ گێگابایت بەردەست دەخرێت و شوێنی دەرچەی میمۆری دەرەکی لادەبرێت.
سەرچاوە techeye.org
