پرۆگرامێكی سادە بۆ دەستكاری فیلم

پرۆگرامێكی سادە بۆ دەستكاری فیلم
بۆ دەستكاری كردنی فیلم و ئەدیت و مونتاژ كردن پرۆگرام گەلێكی زۆر هەن، پرۆگرام هەیە بەكارهێنانی لەلایەن ئەو كەسانەی شارەزاییەكی ئەوتۆیان نییە لە كۆمپیوتەر تا رادەیەك دژوارە و پرۆگرامیش هەیە بە سادەیی دەتوانی ئەوەی پێویستت پێیەتی لە دەستكاری كردن و مونتاژ كردن ئەنجامی بدەی.. یەكێك لەو پرۆگرامانە پرۆگرامی Filmoraیە كە هی كۆمپانیای (وێندشێر)ە. پرۆگرامەكە پشتیوانی لە گشت جۆرە فۆرماتێكی ڤیدیۆیی دەكات، دەتوانی فیلم دابەش و پارچە بكەی. مونتاژی بكەی دەنگی بۆ زیاد بكەی یان لێی لابەری.. دواتر فیلمەكە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوبكەیەوە.. پرۆگرامەكە لە گەڵ گشت سیستەمەكانی دەنگ و رەنگ دەگونجێت..
Top