تەكنەلۆژیا بە جۆرێك پێشكەوتووە ئیدی فوتە و مەتر بۆ پێوانە زانینی ئەندازەی شتەكان سوودی لێنابیندرێ.. فووتەی دیجیتالی و لەیزەری هەیە، كە لە مەودای دوورەوە دەتوانی ئەندازەی شتەكانت دیاری بكات.. كۆمپانیای instruments پێنووسێكی سمارتی بەناوی 01 بەرهەم هێناوە كە هەموو شتێك چ راست بێت یان خوار بێت دەتوانێ بە دروستی بپێوێ، بەشێوەیەكی ئۆتۆماتیكی ئاكامی پێوانەكە بۆ مۆبایل بەڕێ دەكات، جگە لەوەش دەكرێ وەك قەڵەمێكی هۆشمەندی تایبەت بە تەبلێت سوودی لێوەربگیرێ و هەم وەك قەڵەمێكی ئاسایی بەكاری بێنێ..